جەنابی وەزیر

د.يوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

D.yousif

د.یوسف گۆران

  • ساڵی 1968 لە كەركوك لەدایكبوە
  • ساڵی 1986 یەكەمی قۆناخی دواناوەندی بوە لەسەر ئاستی پارێزگای كەركوك‌
  • ساڵی 1990 كۆلێژی یاسای لە زانكۆی بەغداد تەواوكردوه
  • ‌ساڵی 2007 ماستەری لە یاسا لە زانكۆی كۆیە بەدەستهێناوە
  • ساڵی 2010 دكتۆرای لە زانكۆی سلێمانی بەدەستهێناوە
  • ساڵی 2010 بۆتە لێپرسراوی دەستەی ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان
  • ساڵی 2014 مامۆستای بەشی یاسا و ڕامیاری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بوە، لەهەمان کاتدا سەرۆكی یەكەی یاسا‌و ڕامیاری كۆلێژی یاساو رامیاری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییە بوە
  • لە ڕێکەوتی (١٨/٦/٢٠١٤)ەوە بۆتە وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كابینه‌ی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

وەزیرەکانى پێشترى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

١. د.ئیدریس هادى ساڵح

  • لەساڵی 1952 لەهەولێر لەدایک بوە.
  • ساڵی 1985 دکتۆرای لەبواری ئەندازەی کارەبا و گەیاندن لەدەرەوەی وڵات بەدەست هێناوه.
  • لە یەکەم خولى پاڕلەمانى کوردستان کراوەتە ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران
  • لە حکومەتی ئێراق وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بوە.
  • لە ڕێکەوتی (٢٦/٥/٢٠٠٦) تا ڕێکەوتی (٢٨/١٠/٢٠٠٩) بۆتە وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كابینه‌ی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

٢. پ. د. دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین

  • ساڵی لە دایکبون ١٩٦٠ کۆیە
  • کۆلیژی پزیشکی لە شاری بەغداد تەواو کردوە
  • ساڵی ١٩٨٤ چۆتە بەریتانیا، لەشاری لەندەن نیشتەجێ دەبێت بۆ پەرەپێدان بەخوێندن و تەواوکردنی خوێندنی باڵا لەبواری نه‌خۆشیه‌ درمه‌كان (etropical medicin).
  • بروانامه‌ی دیپلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرای له‌ زانستی میكرۆبناسی بە‌ده‌ستهێناوه‌.
  • ڕاهێنانی كلینیكی له‌ نه‌خۆشیه‌ میكرۆبیه‌كان   .تەواو کردوە (Clinical Microbiology)
  •  له‌ ساڵی ١۹۹٢ له‌ كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی نۆتینگهامی به‌ریتانی بوه‌ته‌ مامۆستا.
  • شانبه‌شانی كاری پزیشكی و كاری مامۆستایه‌تی، توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بواری هه‌وی په‌رده‌ی مێشك و ژه‌هراوی بونی خوێن ئه‌نجام داوه‌.
  •  به‌هۆی چالاكی زانستی و توێژینه‌وه‌كانی، له‌ ساڵی ٢٠٠٢ پله‌ی پڕۆفیسۆری پێ به‌خشرا.
  • پرۆفیسۆر بوە لەبواری پزیشكی و تایبه‌تمه‌ندێتی له‌ بواری نه‌خۆشیه‌ بڵاوه‌كان مایکرۆبایۆلۆجی و سەرۆکی گروپی( Molecular Bacteriology and Immunology Group )توێژینه‌وه‌ی به‌كتریۆلۆژی و به‌رگریناسیی لە زانکۆی نۆتینگهام لە بەریتانیا.
  •  چەندین بڵاوکراوەی زانستی و توێژینەوەی بەزمانی کوردی و ئینگلیزی ھەیە.
  • لە ڕێکەوتی (٢٨/١٠/٢٠٠٩) تا ڕێکەوتی (٨/٤/٢٠١٢) بۆتە وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كابینه‌ی شه‌شه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان.

٣. پ. ى. د.عەلی سەعید محمد

  • ساڵى (1/7/1947) له‌ سلێمانی له‌ دایكبوه‌
  • خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌ سلێمانی ته‌واوكردوه‌.
  • ساڵی (1971) بروانامه‌ی (به‌كالۆریۆس)ی له‌ پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی به‌غداد بەدەستهێناوە‌.
  • ساڵانی (1971 تا 1980) وه‌ك پزیشك سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی یاسای پله‌به‌ندی پزیشكی وەک پزیشكی نیشته‌جێی خولاو، پزیشكی قه‌زاو ناحیه‌كان، پزیشكی نیشته‌جێی دێرین و پزیشكی كاراى ته‌واو كردوه‌.
  • له‌ ڕێکەوتى (11/3/1974 تا 29/3/1975) وەک پزیشک په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه کردوە.‌
  • له‌ مانگی (8)ی ساڵی (1980) تا مانگی (8)ی ساڵی (1983) بۆ خوێندنی باڵا له‌ به‌ریتانیا بوه‌و له‌ مانگی (3 )ی ساڵی (1983) بروانامه‌ی (MRCP) له‌ كۆلێژی پزیشكی مه‌له‌كی له‌نده‌ن له‌ به‌ریتانیا وه‌رگرتوه‌.
  • ساڵانی (1983 تا 1995) وه‌ك پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناو و دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كاری كردوه ‌و، پۆسته‌ كارگێڕییه‌كانی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، به‌ڕیوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی، یاریده‌ده‌ری به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردوه‌.
  • ساڵی (1995 تا 1997) سه‌رۆكی به‌شی هه‌ناو بوە له‌ كۆلیژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی.
  • له‌ ڕێکەوتى (3/5/1997 تا 28/3/2005) ڕاگری كۆلێژی پزیشكی سلێمانی بوه‌.
  • ساڵی (2001) بۆتە ( فێڵۆ – Fellow)ی كۆلێژی پزیشكی مه‌له‌كی گلاسگۆ  ( به‌ریتانیا) .
  • لە ڕێکەوتى (4 /10/2004) پله‌ی زانستی ( پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر)ى وه‌رگرتوه‌.
  • لە ماوەى نێوان (‌ 10/1/2005 تا  4/4/2012) سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بوە.
  • زیاد له‌ كاره‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی له‌ ڕێکەوتى (5/4/2005 تا 8/2/2006) سه‌رپه‌رشتیاری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش بوە، هەروەک لە ڕێکەوتى (13/9/2006 تا 21/5/2008) سه‌رپه‌رشتیاری كۆلێژی هونه‌رى زانكۆی سلێمانی بوە.
  • به‌شداری له‌ چه‌ندین سیمینار و كۆنفراسی زانستی له‌ (واشنتن 1998) ، (سویسرا 1999)، (پاریس 2000)، (له‌نده‌ن 2001) کردوە، هەروەک بەشدارى خولی كارگێری له‌ ویلایه‌تی (تێنسی ئه‌مریكا 2003)، خولی كارگێری له‌ زانكۆی نۆتینگهام (به‌ریتانیا 2008) و، چەند سیمینارێک له‌ توركیا و عه‌ممان و زانکۆکانى (سەڵاحەددین، دهۆک و سلێمانى) کردوە.
  • لە ڕێکەوتی (٨/٤/٢٠١٢) تا ڕێکەوتی (١٨/٦/٢٠١٤) بۆتە وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كابینه‌ی حەوتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.